ئەورووپا داوا لە تورکیا دەکات زەمینە بۆ ئازاد کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش و عوسمان کاڤالا فەراهەم بکرێت

بەشی جیهان- لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەورووپا لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوێكەوە، داوای ئازاد كردنی هاوسەرۆكی هەدەپە و عوسمان كاڤالا لە توركیا دەكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەورووپا لە راگەیەندراوێکدا داوای لە حکوومەتی تورکیا کردووە، زەمینە بۆ ئازاد کردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) دەستەبەر بکات کە لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ەوە لە زینداندایە.

لیژنەکە داواشی لە لێپرسراوانی تورکیا کردووە، تا ١٣ی تشرینی یەکەم زانیاری لە سەر دۆسیە و رەوشی بازرگان، عوسمان کاڤالا ئاشکرا بکەن، بە شێوەیەک ھەموو لێکەوتە نەرێنییەکانی تۆمەتی تاوانکاری، دژی داواکارەکە لاببەن و ئازادی بکەن.

سەلاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ەوە لە زینداندایە و لە تەممووزی ٢٠٢١، سەلاحەدین دەمیرتاش خەڵاتی ئەو ساڵەی ڤایمەر بۆ داکۆکی کردن لە مافەكانی مرۆڤی وەرگرت.

News Code 7074

Your Comment

You are replying to: .
captcha