فڕۆكه‌ جەنگییەکانی توركیا چەند ناوچەی هەرێمی کوردستانیان بۆردوومان كرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆكه‌كانی توركیا سنووری ئامێدی و ئاكرێیان لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان كرد.

به‌پێی هەواڵی کوردپرێس، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو فڕۆكه‌كانی توركیا سنووری گوندەکانی كورتكا و میرگه‌ڕه‌شێیان لە سنووری ناحیەی دینارتە بۆردوومان كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ئاگر له‌ ناوچه‌كانی سنووری چیای مه‌تین كه‌وتوه‌ته‌وه‌.

هەروەها به‌یانی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردوومانی بناری چیای مه‌تینایان كردووه‌ و ئاگر له‌ چیاكه‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌.