نێچیرڤان بارزانی و کۆنسوڵی نوێی کۆریای باشوور کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کۆنسوڵی نوێی کۆریای باشوور کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە 25-09-2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە چۆ کيجۆنک، کۆنسوڵى گشتيى نوێى کۆرياى باشوور له‌ هه‌رێمى کوردستان کرد.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی "هەموو پشتگیرییەکی "بۆ سەرخستی ئەرکی کۆنسوڵە نوێیەکەی کۆریای باشوور نیشاندا.

نێچیرڤان بارزانی "پێزانينى هه‌رێمى کوردستانى بۆ هاوکاريى مرۆيى و بنياتنانى توانسته‌کان و پشتگيريى کۆرياى باشوور دووپات کرده‌وه که‌ له ‌ڕێگه‌ى تيمى سه‌ربازيى زه‌يتوون و ئاژانسى کۆيکاى کۆرييه‌وه‌ پێشکه‌ش به‌ هه‌رێمى کوردستانيان کردووه‌‌."

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌کان و فراوان کردنى کولتوورى و هه‌ماهه‌نگى و هاوکاريى به‌تايبه‌تى له‌ بوارى په‌روه‌رده‌يى و فێرکردندا کرده‌وه، هه‌روه‌ها دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى کوردستانیان تاوتوێ کرد".

News Code 7077

Your Comment

You are replying to: .
captcha