سەربازێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند کە سەربازێکی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستانی عێراق کوژراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا هەواڵی کوژرانی سەربازێکی ئەرتەشی لە باکووری کوردستانی عێراق بڵاو کردەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا سەرکان ئەرکوش لەناوچەی ئۆپەراسیۆنی چڕنوکی قفڵدا کوژراوە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا 7 چەکداری PKK کوژراون.

News Code 7078

Your Comment

You are replying to: .
captcha