پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کوردی سووریا داوا دەکات کوردەکان و دیمەشق دەست بە دانوستان بکەونەوە

بەشی جیهان- ئەندامێکی باڵای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کوردی سووریا جەختی کردەوە تەنها ڕێگای چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا دانوستانی نێوان کوردەکان و حکوومەتی ناوەندیی سووریایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد سولەیمان ئەندامی باڵای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کوردی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ «الشرق الاوسط»دا ڕایدەگەیەنێت: دەبێت هەموو حزبە کوردەکانی سووریا یەکبگرن و دەست بە گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا بکەن.

ناوبراو جەخت دەکاتەوە تەنها ڕێگا بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا هەوڵدانە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان لەناوخۆی ئەو وڵاتە.

ئەم سیاسەتوانە کوردەی سووریا دەشڵێت: یەکێک لە لەمپەڕەکانی بەردەم پێشکەوتن، دەستوەردانی نێونەتەوەییە لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا و هەروەها نەبوونی یەکهەڵویستیی سیاسیی لەلایەن حزبە کوردەکانەوە.

News Code 7086

Your Comment

You are replying to: .
captcha