شانەیەکی نووستووی داعش لە کوردستانی سووریا دەستگیر کران

بەشی سووریا- هێزە تایبەتییەکانی سەر بەهێزەکانی سووریای دیموکرات لەشاری ڕەققە، شانەیەکی سەر بە داعشیان دەستگیر کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، هێزە تایبەتییەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی تایبەتدا شانەیەکی چوار کەسیی سەربە داعشییان لە ڕەققە دەستگیر کردووە کە خەریکی دانانی پلانی تەقینەوە و کردەوەی تیرۆریستیی بوون.

سەرچاوەکانی ڕوانگەی سووری ئاماژەیان بەوە کردوە، ئەو پڕۆسانەی هەسەدە بە هاوکاریی‌ و هەماهەنگیی هێزەکانی سەر بەهاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بووە و شوێنی شانە تیرۆریستییەکان لە ڕێگه‌ی فڕۆکەوە چاودێریی کراوە، ئەوکەسانەش جگە لە چەک‌ و هۆکاری تەقینەوە، چەندین بەڵگەنامە و نووسراوی سەر بەداعشییان پێبووە.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووشدا ڕوانگەی سووری ئاشکرای کرد، هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەربە هێزەکانی سووریای دیموکرات بە هاوکاریی فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، پڕۆسەیەکی ئەمنییان لە کێڵگەیەکی باکووری شاری ڕەققە ئەنجام داوه ‌و لە ئەنجامدا سێ تیرۆریستیی داعشییان دەستگیر کرد.

News Code 7087

Your Comment

You are replying to: .
captcha