سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەیەوێت متمانەی ئەوانەیش کە پێشتر دەنگیان پێنەداوە بەدەست بێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکى پارتى رایگەیاند، پێدەچێت دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد حەلبوسى لە پۆستى سەرۆکى پەرلەمان بۆ نوێکردنەوەی متمانەدان بێت پێی، لەلایەن ئەوانەوە کە پێشتر دەنگیان پێنەداوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەنکالی لە تویتێکدا نووسیویەتى: "حەلبووسی کەسێکی زیرەکە، مەسەلەی دەستلەكاركێشانەوەكەى پێدەچێت بۆ نوێكردنەوەی متمانە و بەدەستهێنانى دەنگی ئەو كەسانە بێت كە پێشتر دەنگیان پێ نەداوە بەتایبەتی نوێنەرانی چواچێوە و یەكێتی، ئەوەش بۆ ئەوەی لەبەردەم هاوبەشە نوێیەکانیدا لە پێگەیەکی بەهێزدا بێت".

شایانی باسە بڕیارە پەرلەمانى عێراق 28ى ئەم مانگە کۆ بێتەوە کە یەکێک لە بڕگەکانى دەنگدانە لەسەر دەستلەکارکێشانەوەى محەمەد حەلبووسى لە پۆستى سەرۆکى پەرلەمان.

بەپێی کارنامەى کۆبوونەوەکە هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.

News Code 7088

Your Comment

You are replying to: .
captcha