داوای 15 ساڵ زیندانی کردن بۆ سیاسەتوانێکی کورد دەکرێت

بەشی تورکیا- داواکاری دیاربەکر داوای 15 ساڵ زیندانی کردن بۆ میحمەت شیرین سیاسەتوانی کورد دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، داواکاری گشتیی دیاربەکر داوای 15 ساڵ زیندانی بۆ سیاسەتمەداری کورد و ئەندامی "گرووپی ئاشتی" کردووە ئەوەش بە تۆمەتی ئەندامبوونی لە پارتی کرێکارانی کوردستان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی مێزۆپۆتامیا، دانیشتنەکە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە تۆمەتی چالاکی سیاسی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان و کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە دادگای ٨ی باڵای تاوانەکانی دیاربەکر بەڕێوەچوو. لەم کۆبوونەوەیەدا هەروەها ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ میحمەت شیرین تۆنچ باسی لێوەکرا.

داواکاری گشتی ئەو دۆسیەیە ئیدیعای کردووە کە تونج لە ساڵی ١٩٩٩ لەسەر بانگهێشتی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە وەک ئەندامی بەناو "گرووپی ئاشتی" هاتۆتە تورکیا و لەسەر فەرمانی ئەو وەک ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکیا (İHD) کاری کردووە.

هەروەها داواکاری گشتیی دۆسیەکە بەشداری کردنی تۆنچ لە پرسەی ئەندامانی پەکەکە، خۆپیشاندانی ناڕەزایی، و کۆنگرە رۆژنامەوانییەکان بۆ دەرکردنی بەیاننامەی دەبەپە و دەتەک بە نموونەی چالاکییەکانی ناو رێکخراوی تیرۆریستی زانی و ئیدیعای کرد کرد کە لە رێگەی ئەو چالاکییانەوە، هەوڵی داوە یەکڕیزیی وڵات تێکبدات بۆیە ناوبراو بۆ ئەو تۆمەتانە داوای سزای 15 ساڵ زیندانی بۆ تۆنچ کردووە.

دادگا داوای پارێزەرانی تۆنچی ڕەت کردەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزایە کە بەسەریدا سەپێندراوە و دانیشتنی داهاتووی دۆسیەکەی بۆ ١٥ی ئەم مانگە دواخرا.

News Code 7089

Your Comment

You are replying to: .
captcha