لە تورکیا هێرش کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیس

بەشی تورکیا- لە مێرسینی تورکیا لە رێگەی بۆمب و تەقەکردن بە کڵاشنکۆفەوە هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی پۆلیس و لە ئەنجامدا پۆلیسێک کوژراوە و یەکێکی دیکەش برینداربووە.

کوردپرێس: بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسانەی هێرشەکەیان ئەنجام داوە دوو کەس بوون و دوای ئەوەی لە ئۆتۆمبێلێک دابەزیوون بە چەکی کڵاشنکۆف تەقەیان لە بنکەی پۆلیسەکە کردووە.

وەزیری ناوخۆی تورکیا لەبارەی رووداوەکەوە ئاماژەی بەوەکردووە، دەستیان بە لێکۆڵینەوەکان کردووە و دەشڵێت: "دوو پۆلیس بریندار بوون و یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە."

بەیانی ئەمڕۆش سولەیمان سۆیڵۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا، دەستگیرکردنی گومانلێکراوێکی بە چەکەوە لە قەزای مەزیتلی راگەیاند کە پێدەچێت پەیوەندی بە هێرشەکەوە هەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە دەوروبەری کاتژمێر ١١ی شەوی رابردوو لەلایەن چەند چەکدارێکەوە بنکەی پۆلیسی قەزای مەزیتلی سەربە پارێزگای مێرسین هێرشی کراوەتەسەر و بەهۆیەوە پۆلیسێک گیانی لەدەست داوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.

News Code 7090

Your Comment

You are replying to: .
captcha