ڕاگەیێندراوی هێزی زەمینیی سوپای پاسدارن لەبارەی ئۆپەراسیۆنی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستانی عێراق
بەشی ئێران- سوپاى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستانی عێراق بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له ‌هه‌رێمى کوردستان بنکە و بارەگای سه‌رجه‌م حزبه‌کانى دژبە ئێران کرانه‌ ئامانج، سوپاى پاسداران ڕاگه‌یه‌نراوێکى بڵاو کرده‌وه ‌و ئاشکرای کرد,وه‌، "شه‌ممه‌ى ڕابردوو حکوومه‌تى هه‌رێممان له‌م هێرشه‌ى ئه‌مڕۆ ئاگادار کردۆته‌وه‌".

سوپای پاسداران ڕاشیگه‌یاند، "پێشتریش هۆشداریمان دابوو له‌وه‌ى پێویسته‌ ئه‌و حزبانه‌ى هێرشیانکراوه‌ته‌سه‌ر، چالاکیه‌کانیان له‌ناو ئێران‌ و ناوچه‌ سنووریه‌کان دژى هێزه‌کانمان ڕابگرن".

له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا سوپاى پاسداران ئاشکراشی کردووه‌، "هێرشه‌که‌ى ئه‌مڕۆ له‌بنکه‌ى قه‌رارگه‌ى حه‌مزه‌ى سه‌ید شوهه‌داى سوپاى پاسدارانه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه ‌و هێرشه‌که‌ش له‌ڕێگه‌ى مووشه‌ک درۆنی زیره‌که‌وه‌ بووه‌ بۆ سه‌ر بنکه ‌و باره‌گاکانى ئه‌و حزبانه‌ له‌ناوچه‌ جیاجیاکانى هه‌رێمى کوردستان".

هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا سوپاى پاسداران وتوویه‌تى، "جارێکى تریش جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه‌ ئه‌م هێرشانه‌ به‌رده‌وام ده‌بن بۆسه‌ر بنکه‌ و باره‌گاکانى ئه‌و حزبانه‌ له‌ناو هه‌رێمى کوردستان، هه‌روه‌ک ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ئێستاش هێرشێکى دیکه‌مان بۆسه‌ریان ئه‌نجام داوه‌.