هێزە کوردەکانی سووریا دەستیان بەسەر یەکێک لە گەورەترین عەمبارەکانی چەکی داعشدا گرت

بەشی سووریا- هەسەدە ڕایگەیاند، لە پاش ساڵی ٢٠١٩ و لە دوای شەڕی باغۆز، دەستیان بەسەر گەورەترین کۆگای چەکی داعش دا گرتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (SDF) ئەمڕۆ راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، "هێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا دەستیان بەسەر گەورەترین عەمبارەکانی چەکی چەتەکانی داعشدا گرتووە لە دوای ساڵی ٢٠١٩ەوە".

هەسەدە ڕاشیگەیاندووە، لە هەنگاوێکی وردی چاودێری و هەواڵگریدا توانیویانە ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەنجام بدەن و ئەو چەکانە بۆ شانە شاراوەکانی داعش دابین کرابوو، کە بڕیار بوو بەکاریان بهێنن.

هێزەکانی سووریای دیموکرات داوای لە کۆمەڵگەى نێونەتەوەی و هێزە نێونەتەوەیەیکان کردووە، "بەرامبەر بەو هەوڵەکان و جموجووڵەکان بۆ زیندوو کردنەوەى داعش و پڕچەک کردنی ئەو چەتانە هۆشیار بن و بە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆیان هەستن".

ئەو چەک و فیشەکانەی لە ئۆپەراسیۆنەکەی هێزەکانی سوورای دیموکراتدا دەستی بەسەردا گیراوە بریتین لە:

١- چەکی ئای کەی -٧٧ : ٥٨

٢- چەکی ئێم٧٢ لاو: ١

٣- تفەنگی MG٣ : ١

٤- دەنگپۆشی چەک: ٨

٥- نارنجۆکەکانی دەستی: ١٩

٦- مەغزەنی چەکی ئەی کەی -٤٧: ٥٩٦

٧- مەغزەنی دەمانچە: ٢

٨- مەغزەنی چەکی ئێم-١٦: ٢

٩- دووربینی شەو: ١

١٠- دووربینی ئار پی جی-٧: ١

١١- ڕەخت: ٣٨

١٢- ڕەخت بۆ بەکارهێنان لەناو ئاو و دەریا دا: ٤٠

١٣- مووشەکی ئار پی جی-٧: ٢٠٠

١٤- پڕکردنەوەی ئار پی جی-٧: ١٤٩

١٥- فیشەکی ئەکەی -٤٧ : ١٢٣١٠

١٦- فیشەکی بی کەس سی : ٣١٤٠

١٧- فیشەکی ئێم ١٦: ٥٤٠٠

١٨- فشیەکی AKS : ٩٠٠

١٩- فشیەکی چەکی دۆشکای ١٢.٥ : ٧٩

٢٠- مۆبایل و تەلەفونی نورماڵ بۆ بەکارهێ،انی تەقینەوە: ٣٥٨

٢١- ئامێری بێتەلی سەربازی: ٥

٢٢- مینی زەمینی: ٥

٢٣- ئەو مینانەى بە ئۆتۆمبێلەوە دەلکێنرێن: ١٤

٢٤- بڕێکی زۆر ماددەی تەقەمەنیی جۆری تی ئێن تی، مین و ماددەی دروستکردنی بۆمب و مین.

News Code 7101

Your Comment

You are replying to: .
captcha