تاڵان کردنی دارستانەکانی پارێزگای کوردنشینی شڕنەخ لە تورکیا بەردەوامە

بەشی تورکیا- لە هەرێمی بەستا و جودی و گابار لە ژێر چاودێری سەربازەکانی تورکیا بڕینەوەی داری دارستانەکانی پارێزگا کوردنشینەکان بەردەوامە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی فۆرات نیووز بڵاوی کردەوە لە هەرێمی بەستا، جودی و گابار لە پارێزگای شڕنەخ (Parêzgeha Şirnexê) تاڵان کردنی ژینگە بەردەوامە.

ئاژانسەکە ڕاشیگەیاندووە سەرباری هەموو ناڕەزایەتیەەکانیش بڕینەوەی دار لە هەرێمەکە لە ژێر چاودێری سەربازەکانی تورکیادا دار درێژەی هەیە و ئەمجارە بە بارهەڵگری گەورەی داپۆشراو دارەکان دەگوازنەوە.

چەندین تۆن داری بڕدراو بە بارهەڵگری گەورە بە مەبەستی فرۆشتن دەگواسترێنەوە بۆ شارەکانی وەک دیلۆک، رحا و گورگوم.

زانرا کە شۆفێری بارهەڵگرەکان بۆ ئەوەی سەرنج بۆ سەر خۆیان رانەکێشن سەری بارەکانیان داپۆشیوە و یەک یەک لە شارەکە دەچنە دەرەوە.

News Code 7103

Your Comment

You are replying to: .
captcha