بە دووریی 140 کیلۆمەتری سنوورەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنمان ئەنجام داوە
بەشی تورکیا- وه‌زیرى به‌رگرىی توركیا ڕایگه‌یاند، له‌ شاخه‌كانى ئاسۆس كه‌ 140 كیلۆمه‌تر له‌ سنوورى توركیاوه‌ دووره‌ كرده‌ى سه‌ربازیان ئه‌نجام داوه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خلوسى ئاكار وه‌زیرى به‌رگرىی توركیا ڕایگه‌یاند، له ‌قووڵایی خاكى عێراق و به‌دووریی 140 كیلۆمه‌تر له‌ سنووره‌كانى ووڵاته‌كه‌ى بۆردوومانى پێگه‌كانى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستانیان كردووه ‌و چه‌ند ئه‌شكه‌وتێكیان وێران كردووه‌.

توركیا و په‌كه‌كه‌ تا ئێستا به‌فه‌رمى هیچ زانیاریه‌كیان ده‌رباره‌ى زیانه‌كانى ئه‌م بۆردوومانه‌ ئاشكرا نه‌كردووه‌.