تورکیا بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای هەولێر دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای بۆڵێ لە سنوری برادۆست سەر بە پارێزگای هەولێر بۆردوومان دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلڤزیۆنی ئێن ئاڕ تی بڵاوی کردەوە، نزیکەی ٣٠ خولەک دەبێت فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای بۆڵێ لە سنووری برادۆست بۆردوومان دەکەن و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.

ئاماژەی بەوەش دا، دانیشتوانی گوندەکانی ئەو ناوچەیە بەهۆی بۆردوومانەکەوە هێزە ماڵەکانی خۆیان چۆڵ کردووە.

جێگەی ئاماژەیە، کە تا ئێستا زەرەر و زیانەکانی بۆردوومانەکە نەزاندراوە.

News Code 7113

Your Comment

You are replying to: .
captcha