دەبێت هەرێم پابەند بکرێت بۆ رادەست کردنی داهاتە نەوتییەکان بە حکوومەتی ناوەندیی عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: پێویستە هەرێم لە رێگای یاساوە پابەند بکرێت بۆ رادەستکردنی داهاتەکان بە حکوومەتی ناوەندی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلا حەیدەری ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی عێراق راگەیاندووە، دەسەڵاتدارانی هەرێم پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی نابن و حکوومەتی عێراقیش رۆڵی یاسایی خۆی نابینێت بەرامبەر یاخیبوونی حکوومەتی هەرێم.

حەیدەری دەشڵێت، ٪٢٠ی نەوتی هەرێم لە رێگای کۆمپانیا بیانییەکانەوە بە قاچاغ دەبرێت، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت حکوومەتی عێراق رێگریی بکات لە بە قاچاغ بردنی نەوتی هەرێم.

 

سەرچاوە: NRT