نوێنەری ئیداری خۆسەری کوردی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی کۆ بۆتەوە
بەشی جیهان- نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکووری سووریا لەگەڵ چەند بەرپرسی ئەرمریکی لەوان نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گفتوگۆی ئەنجام دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سینەم محەمەد، نوێنەری ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات، لقی سیاسی هێزەكانی سووریای دیموكرات؛ رایگەیاند لەگەڵ چەند بەرپرسێكی ئەمریكی كۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان كردووە بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی كوردەكانی سووریا.

ئەم بەرپرسە كوردە سوورییە ڕایگەیاند لەگەڵ هەریەکە لەگەڵ نیكۆلاس گرنجەر نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ باكووری رۆژهەڵاتی سووریا و جاناتن لۆرد بەرپرسی پێشووی وەزارەتی دەرەوە و بەڕێوەبەری باڵای پرۆگرامی ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سیناتۆر ڤان هالێن و كۆلین ئالرێد ئەندامی كۆنگرێس کۆ بۆتەوە.

ئەو بەرپرسە باڵایەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باكوور و باكووری رۆژهەڵاتی سووریا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكانیدا لەگەڵ ئەو كەسانەدا باسی بارودۆخی ئەمنی ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی كوردانی سووریا كردووە.