بڵاو بوونەوەی نەخۆشیی کۆلێرا ئەنجامی سیاسەتی شەڕی ئاوە لەلایەن تورکیاوە لە دژی کوردەکانی سووریا

بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ناوەندی ڕاگەیاندنی ڕۆژاوا، دەیان کەس لە دانیشتوانی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا بەهۆی درێژەی سیاسەتی شەڕی واوەوە لەدژی ئەو ناوچانە تووشی نەخۆشیی کۆلێرا بوون و گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەیمانگای ناوەندیی زانیاریی رۆژاوا کە چاودێری بارودۆخی ئەو ناوچانە دەکات کە لە ژێر کۆنترۆڵی کوردانی سووریان، بڵاوبوونەوەی مەترسیداری نەخۆشی کۆلێرای ڕاگەیاند.

ئەم دامەزراوەیە تورکیای بە بڕینی سیستەمی ئاوی خواردنەوەی ئەو ناوچانە تۆمەتبار کردووە، کە لەلایەن سەربزیوانی سەربە تورکیاوە کۆنترۆڵ دەکرێت. بەپێی راپۆرتی ئەم پەیمانگایە، 5900 حاڵەتی گومانلێکراو هەیە، 98 حاڵەتی کۆلێرا تۆمارکراوە و 36 کەسیش بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە گیانیان لەدەست داوە.

ئەم ڕێکخراوە میدیاییە هۆشداری داوە کە بەهۆی پچڕانی سیستەمی ئاو لە وێستگەی هەناردنی ئاوی عەلووکەوە لەلایەن سەربزیوانی سەر بە تورکیاوە، خەڵک ڕوویان لە بەکارهێنانی ئاوی پیسی فورات کردووە بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانیان، هەروەها ٢٠٠ پڕۆژەی دابین کردنی ئاو بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی فورات وەستاوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ڕۆژاڤا ڕاشیگەیاندووە کە دەستڕاگەیشتن بە ئاوی پاکی خواردنەوە بۆ خەڵکی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردی سووریا کەمبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

News Code 7118

Your Comment

You are replying to: .
captcha