بەرهەم ساڵح و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان دۆخی ئەمنیی عێراق تاوتوێ دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیی کرد لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى کۆمار لەدیدارەکەی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و جینین هێنیس پلاسخارت نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکان گفتوگۆ کرا لەبارەی پێشهات و گۆڕانکارییەکانی وڵات، بەتایبەتی دۆخی ئەمنی و سیاسی.

هەروەها دووپات کرایەوە لە گرنگیی کۆتایی هێنان بە قەیرانی سیاسی لە رێگەی گفتوگۆ و دیالۆگ بە ئاڕاستەی تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگە جددیانەی کە رووبەڕووی وڵات بووەتەوە و هێنانەکایەوەی بەرکەوتە نیشتیمانییەکان رووە و بەرقەرار کردنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات و پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان و جێبەجێ کردنی داوا رەواکانی خەڵک.