PYD پێوەندیی ڕێکخراوەیی لەگەڵ PKK نییە

بەشی جیهان- سەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکرات ڕایدەگەیەنێت حزبەکەی هیچ پێوەندییەکی ڕێکخراوەیی بە پەکەکە-وە نییە بەڵام بنەمای فەلسەفی و سیاسیی هاوبەشیان هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتی سووریا بە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی وتووە حزبەکەمان هیچ چەشنە پێوەندیی ڕێکخراوەیی بە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیاوە نییە.

ناوبراو زیادی کرد پارتی کوردیی پەیەدە هاوشێوەی پەکەکە ڕیشەی کاری حزبی و سیاسیی خۆی لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری بەندکراوی پەکەکەوە پێگەیشتووە بەڵاک پێوەندییەکی دیکەمان بە پەکەکەوە نییە.

ناوبراو لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر حزبەکەی وتی: تورکیا بەبیانووی ئەوەی کە پارتی یەکێتی دیموکرات سەربە پەکەکە دەزانێت بە گرووپێکی تیرۆریستی لە قەڵممان دەدات و هێرشمان دەکاتە سەر.

ساڵح موسلیم وتیشی: پەکەکە-یش بەهۆی داوای تورکیاوە لەلایەن ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهانەوە وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی ناسێندراوە.

News Code 7120

Your Comment

You are replying to: .
captcha