بەرپرسێکی باڵای یەکێتی داواکارییە سەرەکییەکانی کورد لە حکوومەتی نوێی عێراق ئاشکرا دەکات
بەشی جیهان- بەوتەی گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کورد داوای دیاری کردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی گشتیی عێراق، جێبەجێ کردنی مادەی 140ی دەستووری عێراق و پەسەند کردنی یاسای نەوت و گاز لەلایەن حکوومەتی داهاتووی عێراقەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سۆران جەمال تاهر، وتەبێژی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ گۆڤاری "نیو عەرەب" ڕایگەیاندووە، ئامانجی دوو لایەنی کوردستانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بەشداری کردن لە هاوپەیمانی نوێ کە ڕەوتە شیعە و سونە و کوردەکان پێکەوە پێکیانهێناوە؛ بەدەست هێنانی مافی یاسایی کوردەکانە لە حکوومەتی دابێی عێراق.

ناوبراو جەختیشی کردەوە، ئامانج لە بەشداری کردنی یەکێتی نیشتمانی لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقدا، بەدیهێنانی تەواوی مافەکانی کورد و هەرێمی کوردستانی عێراقە، کە جێبەجێ کردنی ماددەی 140ی دەستووری عێراقە سەبارەت بە ناوچە جێناکۆکەکان و پێدانی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق.

ئەم بەرپرسە باڵایەی یەکێتیی نیشتمانی جەختی لەوە کردەوە کە کورد دەیەوێت لە هەندێک ناوچەی وەک کەرکووک تەعریب بوەستێنێت، یاسای نەوت و غاز لە پەرلەمان دەربکرێت، هەروەها هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان وەک هێزێکی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و هێزی بەرگری لە عێراق مووچەی خۆی لە حکوومەتی ناوەندی وەربگرێت.

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی ڕایدەگەیەنێت، هەنگاوی سەرەکی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ لە عێراق دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراقە.

ناوبراو جەختیشی کردەوە کە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری ئێستای عێراق تاکە کاندیدی حزبەکەیە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، هیوایشی خواست پەرلەمانتارانی عێراق بەتایبەت نوێنەرانی کورد دەنگی پێ بدەن.