سەدر بە کشانەوە لە پەرلەمان دەرفەتی بە ڕکابەرەکانی دا بۆشاییەکەی پڕ بکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، موقتەدا سەدر هەڵەی کرد لە بڕیاری بۆ کشانەوەی لە پەرلەمان دا، چونکە دەرفەتی بە ڕکابەرەکانی دا بۆشاییەکەی پڕ بکەنەوە و ببنە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی "لۆ فیگارۆ"ی ڕایگەیاندووە: "لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا سەدر زۆرترین کورسیی بەدەست هێنا، بێگومان دەبوو دەرفەتی پێکهێنانی حکوومەت هەبێت، لە هەمان کاتدا دەبوو بەدوای شەریکی دیکەدا بگەڕێت بۆ ئەوەی بتوانێت حکوومەت پێکبهێنێت".

کازمی وتیشی: "سەدر هەڵەیەکی کرد لە بڕیاریدا بۆ کشانەوە لە پەرلەمان، ئەمەش ڕێگەی بە ڕکابەرەکانی دا بۆشاییەکە پڕ بکەنەوە و ببنە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان. هەموو هێزە سیاسییەکانی عێراق هێشتا لەسەر بەها دیموکراسیەکان تازەن و لە یاری سیاسەتی دیموکراسی مۆدێرن باش نین".

News Code 7125

Your Comment

You are replying to: .
captcha