سەرۆکی میت لە هەولێر لەگەڵ بەرەی تورکمانی کۆبوویەوە
بەشی تورکیا- سه‌رۆکى ده‌زگاى هه‌واڵگرىی تورکیا گەیشتە شارى هه‌ولێر و لەگەڵ سه‌رۆکى به‌ره‌ى تورکمانى کۆبوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن تۆران سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی له ‌په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک بڵاوی کردۆته‌وه‌، له‌باره‌گای هه‌ولێری حزبه‌که‌یان به ‌ئاماده‌بوونی سه‌رکرده ‌و به‌رپرسانی باڵای به‌ره‌ی تورکمانی، پێشوازییان له ‌هاکان فیدان سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری تورکیا (میت) کردووه‌.

تۆران ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، له‌سه‌ردانه‌که‌یدا بۆلاى ئه‌وان، هاکان فیدان کۆبوونه‌وه‌یه‌کى له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام داون، به‌ڵام ئاماژه‌ى به ‌ناوه‌ڕۆکى کۆبوونه‌وه‌که‌ نه‌کردووه‌.

سه‌ردانى فیدان بۆ هه‌ولێر له‌کاتێکدایه‌، مانگى ڕابردووش سه‌ردانى عێراقى کرد و له‌گه‌ڵ لایه‌ن ‌و به‌رپرسه‌ باڵاکانى حکوومه‌تى عێراق کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجام دا.