پەیمانگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دۆخی ئێستاکەی کورد لە تورکیا تاوتوێی دەکات
بەشی جیهان- بە بڕوای پەیمانگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بزووتنەوەی سیاسیی کوردی تورکیا لەژێر گوشارێکی کەم وێنەدایە و میدیاکانی تورکیا دەموچاوێکی تۆقێنەر لە پارتی دیموکراتیکی گەلان نیشان دەدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەیمانگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە لە بەرچاوگرتنی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، پرسە جیاوازەکانی تورکیا لەوان پرسی کورد تاوتوێ دەکات.

بەبڕوای ئەم ڕێکخراوەیە بزووتنەوەی سیاسیی کوردی تورکیا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لەژێر گوشاردایە. هۆکاری ئەم گوشارە کەم وێنەیەش بۆ هەوڵدانی ئەردۆغان دەگەڕێتەوە بۆ تۆکمە کردنی زیاتری دەسەڵاتی خۆی.

پەیمانگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەشی داوە بە دەستگیر کردنی بەربڵاوی ئەندامانی پارتی دیموکراتیک گەلان و بڕوای وایە هەوڵی ئەوە دراوەکە دەموچاوێکی تۆقێنەر لەم حزبە کوردییە لە میدیاکانی تورکیادا بخرێتە ڕوو.

ئەم ناوەندە بڕواشی وایە لە ئێسادا نوخبەی سیاسی لە ئەنقەرە جیاوازیەکی ئەوتۆ لەنێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) نابینن.

لە کۆتاییدا جەخت کراوەتەوە هەم ڕێدۆزی سیاسی و ئاشتیخوازانەی دەسەڵاتدارانی تورکیا هەمبەر کورد پێش 2015 و هەم ڕێدۆزی سەربازی و توندی ئەوان پاش ئەو ساڵە تەنها بە مەبەستی تۆکمە کردنی دەسەڵاتی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان بووە.