تورکیا ئێستاش بەتەمای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازییە لە دژی کوردانی سووریا

بەشی جیهان- گۆڤاری بێلا لە ڕاپۆرتێکدا باس لە هەوڵدانی تورکیا دەکات بۆ داگیر کردنی ناوچەی ژێر کۆنتروڵی کوردەکانی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ئیتالیایی بێلا لە ڕاپۆرتێکی مەیدانیدا باس لەوە دەکات بەهۆی هەڕەشەکانی تورکیاوە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا دۆخێکی قەیراناوییان هەیە.

گۆڤارەکە ئاماژە دەکات بە بڕینی ئاو بەسەر حەشیمەتێکی زۆر لە کوردانی سووریا و دەڵێت ئەمە شەڕی ئاوی تورکیایە لەدژی کوردەکان.

گۆڤاری بێلا هەروەها باس لە هێرشی مووشەکیی تورکیا و گرووپە سوورییەکانی سەر بەو وڵاتە بۆ سەر ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان دەکات کە هەموو ڕۆژێک دووپات دەبێتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەم گۆڤارە بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی تورکیاوە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا تووشی ناسەقامگیرییی ئابوورری بووە.

بەرپرسانی سەربازیی کوردی سووریا بەم گۆڤارەیان وتووە کە ئێستاش مەترسیی هێرشێکی سەربازیی بەربڵاوی تورکیا لەسەر ناوچەکانیاندایە بەڵام هێزەکانی سووریای دیموکرات کە بریتین لە کورد و ئاشوور و عەرەب ئامادەی وەڵامدانەوەی ئەگەری هێرشی تورکیان.

News Code 7130

Your Comment

You are replying to: .
captcha