لەبارەی پرسی سەرۆک کۆمارەوە ماڵى کوردى چاوەڕێی تەوافوقى شیعەکانین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، یەکلایی کردنەوەی پرسی کاندیدى سەرۆک کۆمار بەندە بە کۆدەنگی و تەوافوقى هێزە شیعەکانەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەریف سلێمان پەرلەمانتارى پارتى لە پەرلەمانى عێراق بە تەلەفزیۆنى فەرمیى عێراقى وت: "هیچ کاتێکی دیاریکراو نییە بۆ هەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، ئێستاش بەرەو دەستپێکردنی قۆناغێکی دیکە دەڕۆین دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی یان قبووڵ کردنی هەموو لایەنەکان، لەوانەش سەدرییەکان لەسەر کاندیدى سەرۆککۆمار".

ناوبراو وتیشى: "ماڵى کوردى چاوەڕێی تەوافوقى شیعەکانین، دوای ئەوە لەسەر کاندیدى سەرۆککۆمار رێکدەکەوین، کاندیدى ئێمە ئامادەیە لەکاتى ڕێککەوتنى ناوماڵى شیعى".

سولەیمان ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئێمە رێککەوتین و رێککەوتنەکەمان لەسەر هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت ناکشێنینەوە،  چاوەڕێی هەنگاوی دیکە دەکەین".