سەرۆک وەزیرانی عێراق سنوورەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئوردن بەسەر دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە سنووری عێراق و ئوردن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کازمى بە مەبەستى دانانى بەردی بناغەی پرۆژەی بەیەکەوە بەستنەوەی کارەبای عێراق و ئوردن، و ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئوردن گەیشتە سنووری عێراق و ئوردن.

پەیوەست بەم بابەتەش ئەحمەد عەبادی، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، عێراق رێککەوتنی پێکەوەبەستنی کارەبای هاوبەشی لەگەڵ ئوردن واژۆ کردووە کە ماوەی 26 مانگ دەخایەنێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، رێککەوتنەکە پشت بە ئاڵوگۆڕی وزە لەنێوان عێراق و ئوردن دەبەستێت لەڕێی دانانی هێڵی "روەیشە – قائیم"ەوە و لە قۆناغی یەکەمدا عێراق بڕی 150 مێگاواتی بۆ دابین دەکرێت.

News Code 7132

Your Comment

You are replying to: .
captcha