پرسی کورد کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا داناوە

بەشی جیهان- گۆڤاری «البوابە»ی میسری پێوایە بەشی هەرە گەورەی گرژییەکانی نێوان عێراق و تورکیا بۆ پرسی کورد و دەستوەردانی سەربازیی ئەنقەرە لە عێراق، دەگەڕێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، «البوابە» کە گۆڤارێکی میسریە لە وتارێکدا بابەتی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیای لێکداوەتەوە.

لەم وتارەدا جەخت کراوەتەوە کە عێراق و تورکیا لە ئێستادا پەیوەندییەکی ئاسایی و هاوسەنگیان نییە و کە هۆکاری سەرەکیی بۆ دەستوەردانی سەربازیی ئەنقەرە لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە.

ئەم گۆڤارە ئاماژەی بەوە کردووە کە ژمارەیەک سەرچاوەی نافەرمی باس لە بوونی نزیکەی 100 بنکەی سەربازیی تورکیا لە عێراق دەکەن کە بە بیانووی ڕووبەڕووبوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان دامەزراون.

ئەم گۆڤارە هەروەها باس لەوە دەکات کە ئەنقەرە چاوی تەماحی بڕیوەتەو بەشێک لە خاکی عێراقەوە کە نیشاندەری ئەوەیە کە بیرۆکەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی هێشتا لەنێو دەسەڵاتدارانی تورکیا ماوەتەوە.

لەم وتارەدا ئاماژەیش دراوە بە پشتگیریی زۆرینەی ڕەوتە سیاسی و سەربازییەکانی عێراق لە یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەیان و ڕێگری کردن لە دەستوەردانی سەربازیی تورکیا.

پرسێکی دیکە کە ناکۆکیی خستۆتە نێوان عێراق و تورکیا پرسی ئاوە.

News Code 7133

Your Comment

You are replying to: .
captcha