فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا: جێگری والی داعش لە سووریا کوژرا

بەشی سووریا- فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، شەوی رابردوو هێزی ئاسمانی ئەمریکا هێرشێکی سەرکەوتووی بۆ بە ئامانجگرتنی ژمارەیەک سەرکردەی گرووپی چەکدارانی داعش لە باکووری سووریا ئەنجام دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردووە، دوێنێ هێزەکانیان لە باکووری سووریا ژمارەیەک پێگەی گرووپی چەکدارانی داعشیان بۆردوومان کردوە، لە ئەنجامی هێرشەکانیشدا ئەبوو هاشم ئەمەوی، جێگری والی داعش لە سووریا و بەرپرسێکی باڵای دیکە رێکخراوەکە کوژراون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە هێرشەکەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی ئەمریکا نەکەوتووە، جەختیش دەکەنەوە کە هێزەکانیان لە سووریا دەمێننەوە بۆ دڵنیابوون لە لەناوبردنی داعش.

News Code 7134

Your Comment

You are replying to: .
captcha