گواستنەوەی کەرەستەی سەربازیی هاوپەیمانان بۆ ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان دەستی پێکردەوە

بەشی جیهان- هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەسەرکردایەتیی ئەمریکا یەکەم وەجبەی سەربازی و لۆجێستیی خۆی لە مانگی تەشرینی یەکەمدا لەڕێگای هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا نارد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، دوای پشوویەکی کورت، هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دەستی کردەوە بە گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی و لۆجستیکی بۆ ئەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریادان.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، یەکەم وجبەی سەربازیی هاوپەیمانان کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا بریتییە لە ٥٠ بارهەڵگر لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە چوونەتە ناو ئەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی کوردەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریان.

ناوەندەکانی چاودێری گۆڕانکارییەکانی سووریا ڕایگەیاندووە کە ئەم کاروانە سەربازییە چووەتە ناو بنکەی هاوپەیمانان لە شاری «شدادی» لە باشووری حەسەکە.

بەپێی راپۆرتی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کاروانە سەربازی و لۆجستیکییەکانی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە کوردییەکانی سووریا، بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی داعش دەچنە ناو ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردانی سووریاوە.

News Code 7137

Your Comment

You are replying to: .
captcha