باشترین شوێن بۆ یەکلایی کردنەوەی کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق پەرلەمانی کوردستانە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا دەکات، کاندیدی هاوبەشی کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لەنێو پەرلەمانی کوردستاندا دیاری بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی لەمیانی بەشداری کردنی لە دیداری "پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" رایگەیاند: پەرلەمانی کوردستان نوێنەرایەتی هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات، باشترین رێگە بۆ یەکلایی کردنەوەی کاندیدی هاوبەشی کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پەرلەمانی کوردستانە.

ناوبراو روونیشی کردووەتەوە، پێویستە لەنێو پەرلەماندا دەنگ بە کاندیدە کوردەکان بدرێت، کامە کاندید زۆرینەی دەنگەکانی بەدەست هێنا، با ببێتە تاکە کاندیدی کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم جەختی لەوەش کردووەتەوە، هیچ خاڵێکی دەستووری و یاسایی نییە کە سەرۆکوەزیران بۆ شیعە بێت و سەرۆککۆمار بۆ کورد و سەرۆکی پەرلەمان بۆ سوننە بێت، بەڵام وەکوو نەریتێک هاتووە و تاوەکوو ئێستاش پەیڕەو دەکرێت، لێرەدا داواکارییەکە ئەوەیە زۆرینەی کورد دەبێت کاندیدی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دەستنیشان بکات.

News Code 7138

Your Comment

You are replying to: .
captcha