حسێن سەفامەنش دەستگیر کرا
بەشی کرماشان- شەوی ڕابردوو هونەرمەندی دیاری کورد « حسێن سەفامەنش» دەستگیر کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حسێن سەفامەنش دوای ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا راگەیاندبوو کە هەموو هاوکاری و کارکردنی لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری رادەگرێت، شەوی ڕابردوو لە تاران دەستگیر کراوە.

شایانی باسە  هێزە ئەمنییەکان هونەرمەند حوسێن سەفامانەشیان بانگ کردووە و پاشان دەستگیریان کردووە.