ئەگەر ئەمریکا لە سووریا بکشێتەوە تورکیا هێرش دەکاتەوە سەر کوردەکان

بەشی جیهان- پەیمانگەی فارن ئەفێرز سەرەڕای ئەوەی کە مانەوەی ئەمریکا لە سووریا بەپێویست نازانێت هۆشداری داوە ئەگەر ئەو وڵاتە 900 هێزی چەکداری خۆی بکشێتەوە؛ تورکیا هێرش دەکات و ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا داگیر دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەیمانگەی فارن ئەفێرز لێکۆڵینەوەی لە هۆکاری بوونی ئەمریکا لە سووریا کردووە، بە تایبەت ئەو ناوچانەی کە لە ژێر کۆنترۆڵی کوردەکاندان، بەڵام جەختی لەوە کردووەتەوە کە بە هۆی لاوازبوونی بەرچاوی داعش، بەردەوامیی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا پێویست نییە.

ئەم پەیمانگە ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزی داعش لە سووریا بە شێوەیەکی بەرچاو لاواز بووە. لەلایەکی دیکەوە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی سەرکردەکانی داعش لە سووریا لەلایەن ئەمریکاوە نە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان بەڵکوو لە ناوچەکانی دیکەی سووریا ئەنجام دراوە. بۆیه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی كه‌م له‌ نێوان بوونی ئه‌مریكا له‌ سووریا و به‌ئامانج كردنی سه‌ركرده‌كانی داعش هه‌یه‌.

لە هەمان کاتدا فارن ئەفێرز هۆشداری داوە لەوەی ئەگەر ئەو ٩٠٠ سەربازە ئەمریکییە سوریا بەجێبهێڵن، ئەوا تورکیا دەستبەجێ هێرش دەکات بۆسەر ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا و کارەساتی دیکەی مرۆیی ڕوودەدات چوونکە لە ناوچەکانی دیکە کە تورکیا لە کوردەکانی سەندووە، کوشتن و ئاوارەبوون ژمارەیەکی بەرچاوی هەبووە.

ئه‌م پەیمانگا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ لاوازیی ئیداره‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كوردانی سووریا كردووه‌ به‌هۆی چالاكی شانه‌ نووستووەکانی داعش و كه‌میی هاوكاری دارایی ئه‌مریكا و لاوازیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەری كورد بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانی دانیشتوانی ژێر کۆنترۆڵی ئەم ناوچەیە.

News Code 7144

Your Comment

You are replying to: .
captcha