لەمپەڕەکانی بەردەم پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق لە کاتی خۆیدا

بەشی جیهان- حەمزە حەداد بڕوای وایە نەبوونی بڕوا بە سیستەمی سیاسیی عێراق، پێشوازی نەکردنی ڕەوتە سیاسییەکان لە بە ئۆپۆزیسیۆن بوون و هەبوونی سیستەمێکی نافەرمیی دابەشکردنی دەسەڵات لەنێوان پێکهاتە ئەتنیکی و ئائینییەکاندا؛ لەمپەڕەکانی بەردەم پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقن لە کاتی خۆیدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زیاتر لە ساڵێک بەسەر دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراقدا تێدەپەڕێت بەڵام هێشتا حکوومەتی نوێ پێکنەهێندراوە. لەم ماوەیەدا مقۆمقۆی زۆر لەسەر چۆنیەتی پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکان و ئەوەی کە چ ڕەوت و لایەنێک دەسەڵات بەدەستەوە بگرێت ڕوویداوە.

حەمزە حەداد، شرۆڤەکاری عێراقی کە پسپۆڕە لە پێکهێنانی حکوومەت لە عێراق، لە یاداشتێکدا کە لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاوی کردووەتەوە، بەدواداچوونی بۆ ئەو هۆکارانە کردووە کە رێگرن لە بەردەم پێکهێنانی حکوومەت لە کاتی خۆیدا لە عێراقدا.

ناوبراو لە توێژینەوەکانیدا بۆی دەرکەوتووە کە پێکهێنانی حکوومەت لە عێراق، بە تێکڕا، لە کاتی هەڵبژاردنەوە تا ناساندنی کابینەی حکوومەت، زیاتر لە ٥ مانگ دەخایەنێت، لە دوایین هەڵبژاردندا، وا دیارە کە ژمارەیەکی نوێی پێوانەی تۆمار کراوە.

حەمزە حەداد پێی وایە خەڵک لە عێراقدا متمانەی بە سیستمی سیاسی و چۆنیەتی دابەش کردنی دەسەڵات نییە و ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی پێکنەهێنانی حکوومەت لە کاتی خۆیدا لەم وڵاتەدا.

ناوبراو پێیوایە تەرخان کردنی پشکێکی دیاریکراو لە دەسەڵات بە کورد، شیعە یان سوننە لە هیچ کام لە یاساکانی عێراقدا بە شێوەیەکی نووسراو و دیاریکراو باس نەکراوە و ڕێکخراوە نەتەوەیی و ئاینییەکان بە پشت بەستن بەو ڕێککەوتنە کورسیی دەسەڵاتیان لە نێوان خۆیاندا دابەش کردووە .

حەمزە حەداد ڕایگەیاندووە، لەنێو ئاستەنگە جدییەكان لە دروست كردنی حكومەتێكی بەهێز لە عێراقدا، نەبوونی بڕوا بە سیستەمی سیاسیی عێراق، پێشوازی نەکردنی ڕەوتە سیاسییەکان لە بە ئۆپۆزیسیۆن بوون و هەبوونی سیستەمێکی نافەرمیی دابەش کردنی دەسەڵات لەنێوان پێکهاتە ئەتنیکی و ئائینییەکاندا؛ لەمپەڕەکانی بەردەم پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقن لە کاتی خۆیدا.

ئەم پسپۆڕە عێراقییە پێیوایە لە کۆتاییدا جارێکی دیکە حکوومەتێکی نوێی تەوافوقی بە ئامادە بوونی زۆرینەی ڕەوتە سیاسییەکان لە عێراقدا پێکدەهێنرێت.

News Code 7145

Your Comment

You are replying to: .
captcha