سەرۆکی یەکێتی داوا لە کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات مافە دەستوورییەکانی کورد جێبەجێ بکرێن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆ بووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نووسینگەی بافڵ تاڵەبانی لە دیدارێکدا لە محەمەد شیاع سوودانی دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان، هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و کۆتایی هێنان بە چەقبەستوویی سیاسی لە عێراق تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کردەوە لەپێناو دروست کردنی حکوومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار کە پارێزەری مافی هەمووان بێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە دیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی روانینی حزبەکەی سەبارەت بە حوکمڕانی و بەڕێوەبردنی وڵات روونکردەوە و وتی: "هەوڵی ئێمە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و ئیدارەدانێکی باشترە، دەمانەوێت حکوومەتی نوێ خزمەتی زیاتری هەموو هاوڵاتییان بکات بەبێ جیاوازی و رووبەڕووی گەندەڵی و نایەکسانی ببێتەوە".

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، داواشی کرد، "مافە دەستوورییەکانی کورد جێبەجێ بکرێن و پێشێل نەکرێن، چوونکە بەهیچ شێوەیەک سازش لەسەر مافی هاوڵاتییانمان ناکەین".

ئەوەش هاتووە، لە بەرامبەردا محەمەد شیاع سوودانی ستایشی رۆڵی یەکێتی و هەوڵەکانی بافڵ تاڵەبانیی کرد بۆ کۆتایی هێنان بە گرژی و ناکۆکییەکان.

News Code 7147

Your Comment

You are replying to: .
captcha