دەزگای دادی ئێران: تا ئێستا 8 کەس بەهۆی ڕووداوەکانی بەندیخانەی ئێڤینەوە گیانیان سپاردووە

بەشی ئێران- چوار زیندانیی دیکەی ئێڤین کە بەهۆی جێگیر نەبوونی باری تەندروستییەوە بۆ نەخۆشخانە گواسترابوونەوە، گیانیان لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی دەزگای دادی ئێران بڵاوی کردەوە: پاش گیان لەدەست دانی 4 زیندانیی دیکە بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە کۆی ئەو زیندانییانەی بەهۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی زیندانی ئێڤین گیانیان لەدەست گەیشتە 8 کەس.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەکان هەر هەموو ئەو 8 کەسەی کە تا ئێستا گیانیان لەدەست داوە بە تاوانی، تاوانەکانی پێوەندییدار بە دزیەوە دەستگیر کرابوون.

News Code 7161

Your Comment

You are replying to: .
captcha