فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە شنگال کردە ئامانج

بەشی تورکیا- ئۆتۆمبێلێک لە شنگال لەلایەن تورکیاوە کرایە ئامانج و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژە تیرۆرى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە ئاکامی بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی چەکدارانی پەکەکە دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

زیاتر ئاماژە بەوە کراوە، کاتژمێر 20:20، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی چەکدارانی پەکەکەی لە گەڕەکی شەهیدان لە ناوەندی قەزای شنگال کردە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسەکە و چەکدارێک کوژران و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو.

News Code 7169

Your Comment

You are replying to: .
captcha