سەنگی کوردی سووریا لە پەیوەندی لەگەڵ زلهێزەکاندا، بەسراوە بە یەکگرتوویی نێوانیان

بەشی سووریا- سیاسەتوانێکی کوردی سووریا دەڵێت: تا ئەو کاتەی کوردی سووریا یەکگرتوو نەبن دونیا دان بە بوونیاندا نانێت.

«عەلا بەرەکات» سیاسەتوانی سەربەخۆی کوردی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە دەست نیشان کردنی مەکگۆرک وەکوو بەرپرسی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و وتی: لەمبارەوە هێشتا ناتوانین لێبڕاوانە قسە بکەین بەڵام گرینگ ئەوەی کە کوردی سووریا یەکگرتوو بن تا لە دانوستانەکان لەگەڵ ئەکتەرانی سووریادا سەنگیان هەبێت.

ناوبراو درێژەی دا هێشتا دەسەڵاتی نوێی ئەمریکا دەست بەکار نەبووە و سیاسەتی ئەمریکا لەبارەی هەندێک بابەت ڕوون نییە و مەکگۆرک-یش پێشتر لە سووریا بووە و ئاشنایە لەگەڵ پرسی کوردانی سووریا.

سیاسەتوانی سەربەخۆی کوردی سووریا درێژەی دا: ئەوەی کە بۆ ئێمە گرینگە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیرە لەنێوان لایەنە کوردییەکاندا کە تا ئەم کاتەش پێینەگەیشتوون. کاتێک کوردی سووریا یەکڕیز بن دونیا دان بە بوونیاندا دەنێت.

عەلا بەرەکات جەختی کردەوە: بێ گومان ڕێگایێک بۆ چارەسەر کردنی هەموو پرسەکانی کوردانی سووریا هەیە بەڵام ڕوون نییە چ کاتێک دەگاتە ئەنجام.

ناوبراو وتیشی: لە بارودۆخی ئێستادا یەکێتیی نێو ماڵی کورد کارتی سەرەکیی دەستی کوردەکانە و پاش دەست بەکار بوونی دەوڵەتی نوێ لە ئەمریکا دەبێت بەجیدی بەدواداچوون بۆ چارەسەر سیاسیی پرسی سووریا بکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 717

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha