سوید لەدژی چالاکوانانی کوردی تورکیا هەنگاوی جیددی هەڵدەگرێت

بەشی جیهانی - سوید ڕایگەیاند، بەپێی لێکتێگەیشتن لەگەڵ تورکیا، ئەو کردارانەی لە دژی ئەو کوردانە خێراتر کردووە کە ئەنقەرە داوای دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مانگی حوزەیرانی رابردوو، سوید یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی لەگەڵ تورکیا واژۆ کرد کە بەپێی ئەو یاداشتە، ئەگەر تورکیا ڕەزامەندیی نیشان بدات بە بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ، ئەو وڵاتە کوردە داواکراوەکان ڕادەستی ئەنقەرە دەکاتەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی كردەوە، حكوومەتی نوێی سوید بەڵێنی داوە لەژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان رێوشوێنەكان لەدژی كوردانی تورکیا كە لەو وڵاتە نیشتەجێن خێراتر بكات.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی كردەوە، دەقی نامەكەی حكوومەتی سویدی بۆ توركیا دەستكەوتووە، كە تێیدا ستۆكهۆڵم رایگەیاندووە، رێوشوێنی جیددی گرتۆتە بەر بۆ چارەسەركردنی نیگەرانییەكانی توركیا، لەوانە ڕووبەڕووبوونەوەی كوردەکان.

لەم نامەیەدا کە دوو لاپەڕەیە، سوید باسی لە ١٤ ڕێوشوێن کردووە بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکانی تورکیا، لەوانە هاوکاریی ئەمنی لەگەڵ تورکیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان.

News Code 7179

Your Comment

You are replying to: .
captcha