بۆ ڕێگری کردن لە پێشڕەویی دەستەی تەحریر ئەلشام گوشار خراوەتە سەر تورکیا

بەشی جیهان- ڕۆژنامەی نیو عەرەب بە پشتبەستن بە سەرچاوە سەربازییەکان، ڕایگەیاند گوشارەکان بۆ سەر تورکیا بۆ ڕێگری کردن لە پێشڕەویی گرووپی تەحریر ئەلشام لە باکووری ڕۆژئاوا و باکووری سووریا کاریگەریی هەبووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی تەحریر ئەلشام لە سووریا کە ئەمریکا خستوویەتییە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە، لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا توانی کونترۆڵی شاری عەفرین و ناوچەکانی هاوسنوور لەگەڵ تورکیا بەدەست بێنێت.

هەر بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەی نیو عەرەب ئەم بابەتە نیگەرانی وڵاتانێک وەکوو بەریتانیا و ئەمریکای لێکەوتۆتەوە، چوونکە هەندێک هێرشی تیرۆریستی لە رۆژئاوا دەگەڕێندرێنەوە بۆ ئەم گرووپە کە نزیکە لە قاعیدە.

ئەم گۆڤارە بە پشتبەستن بە سەرچاوە سەربازییەکان ئاشکرای کردووە کە تورکیا دەستی کردووە بە ڕێوشوێنی ڕێگری کردن لە پێشڕەوی ئەم گرووپە، هەروەها بە دروست کردنی ئاستەنگ لە باکووری پارێزگای ئیدلب، پلانی هەیە ڕێگری بکات لە کۆنترۆڵ کردنی ناوچەی زیاتر، لەوان ئەلباب.

سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌کانی سه‌ر به‌ سوپای ئازادی سه‌ر به‌ تورکیه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ هێزه‌کانی تورکیا که‌ له‌ سووریا‌ن، به‌لەمپەڕنانەوە به‌ دوای هێزه‌کانی سه‌ر به‌ ته‌حریر شامدا ده‌گه‌ڕێن.

بە پێی ئەم هەواڵانە تورکیا ئەندامانی ئەم گرووپە دەستگیر ناکات بەڵکوو تەنها لە عەفرین دەریان دەکات.

دوابەدوای ڕەخنەی ڕووسیا و ئەمریکا لە بێدەنگی تورکیا سەبارەت بە پێشڕەویی ئەم گرووپە؛ تورکیا بەنیازە ڕێگری بکات لە بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ئەم گرووپە لە باکووری حەلەب. بەپێی ئەم سەرچاوە هەواڵییە، بەشێک لە هێزەکانی تەحریر شام لەسەر داوای تورکیا عەفرینیان چۆڵ کردووە، بەڵام هێشتا بەشێک لە هێزەکانی ئەم گرووپە رەتیدەکەنەوە ئەم ناوچەیە بەجێبهێڵن.

News Code 7184

Your Comment

You are replying to: .
captcha