شاسوار عەبدولواحید لە دادگای فیدراڵی سكاڵا لەسەر نێچیرڤان بارزانی‌ و ڕێواز فایه‌ق تۆمار ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكى جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له‌به‌رامبه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مانى كوردستان، لە دادگای فیدراڵی داوای یاسایی لەسەر نێچیرڤان بارزانی‌و ڕێواز فایەق تۆمارکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەک لە جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە شارپرێسی ڕاگەیاندووە، شاسوار عەبدولواحید لە دادگای فیدراڵی عێراق داوای یاسایی لەسەر نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێم‌ و ڕێواز فایەق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان تۆمار کرد.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شى وتووە :"سكاڵاكه‌ تایبەتە بە درێژ کردنەوەی وادەی پەرلەمان بەدەر لە یاساو بەدەر لەویستی خەڵک‌ و هاوڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان".

ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند "لە داواکەدا هاتووە کە پەرلەمان‌ و تەواوی ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لە لایەن خەڵکەوە هەڵبژێردراون‌ و مافی هیچ کەس و لایەنێکی تر نییە جگە لە خودی خەڵک، ئەو ماوەی دەسەڵاتە درێژ بکاتەوە".

په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنه‌كانى (پارتى، یه‌كێتى، گۆڕان‌ و كۆتاكان)، واژۆیان له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مانى كوردستان كرد و ته‌مه‌نى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ساڵێک درێژ كرایه‌وه‌.

News Code 7185

Your Comment

You are replying to: .
captcha