داوای قەدەغەی گەشت کردن بۆ مستەفا کازمی دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئەو دۆسێیانەی گەندەڵی کە سەریان هەڵدا، دەنگەکان کە داوای قەدەغەکردنی گەشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەشێک لە ئەندامانی حکوومەتەکەی دەکەن، روو لە زیاد بوونن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەیسەکان وەک باسدەکرێن، بریتین لە دزینی پارەی باج و پێدانی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی سەر بە ئیسرائیل، چەندین فایلی دیکە، لێکۆڵینەوە لێیان بەردەوامە بۆ دەستڕاگەیشتن بەو پارە تاڵان کراوانە و لێپرسینەوە لە بکەرانیان.

محەمەد ئەلزیادی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا، دەڵێت: "حكوومەتی كازمی چەندین بڕیاری داوە كە بە هەڵە و نابەرپرسیارانە دادەنرێت، لەوانە پێدانی زەوی بەبێ ئەوەی پێشنیازی وەبەرهێنان بۆ ئەو شوێنە کرابێت".

ناوبراو دەشڵێت: "ئیمزای کردووە یاریگای گۆڵف دروستبکرێت، لەکاتێکدا هیچ پارچە زەویی و پارەیەک کە بۆی خەرجکراوە کەس نازانێت چی لێهاتووە".

بەگوتەی زیادی، بۆیە سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر، هەموو بڕیارە هەڵەکان لە ئەستۆ دەگرێت کە لە ماوەی پێشوو داونی، هەمووان چاوەڕێی بڕیارێکن بۆ ئەوەی ڕێگری لێبکەن لە گەشتکردن دوای پێشکەش کردنی ئەو واژۆیانەی کە لە ماوەی ڕابردوودا کۆکراونەتەوە، تا ئەو کاتەی هەموو مەلەفەکان دەخرێنە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری.

لە لایەکی دیکەوە موئەیەد ئەلعەلی، شرۆڤەکاری سیاسی رایگەیاندووە: "دزینی ژێرخانی عێراق لە رێگەی پێدانی مۆڵەت لەلایەن ئەم حکومەتە و دەسەڵاتی وەبەرهێنانەوە بە کۆمپانیایەکی ئیماراتی کە نوێنەرایەتی بەرەیەک دەکات بۆ کۆمپانیا ئیسرائیلییەکان، روودەدات".

دەگوترێت ئەم کۆمپانیایە هەزار دۆنم زەوی لە حکوومەتی کازمی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا بەدەستهێناوە بۆ دروست کردنی یاریگای گۆڵف.

لەلایەكی دیكەوە، محەمەد كەریم، نوێنەری هاوپەیمانی ئەلفاتح رایگەیاند: "وەزارەتی دارایی پشتڕاستی كردووەتەوە بڕی 3 ترلیۆن و 701 ملیار دینار، لە 9ی ئەیلولی ساڵی رابردووەوە تاوەكو 11ی ئابی 2019 ئەمساڵ، لە ڕێگەی 247 چەکەوە براونەتە دەر".

ناوبراو دەڵێت: "ئەم بابەتە دەریدەخات کە میکانیزمی ئاڵوگۆڕکردنەکە ڕۆژانە بەبێ ئاگایی هەموو لایەنێک بەڕێوەچووە، لە هەمانکاتدا جەختی لەسەر گرنگی هەنگاونان بەرەو ڕێگری کردن لە گەشتی کازمی و حکوومەتەکەی، ئەوانەی پەیوەندییان بەم دۆسیەیە هەیە تا تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست.

News Code 7187

Your Comment

You are replying to: .
captcha