خۆدەرخستنەوەی داعش لە ناوچە کوردنشینەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا

بەشی جیهان- داعش چه ندین هێرشی له دژی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەنجام داوە ئەوەش بەهۆی لاوازیی ئەمنیی ئەو هێزەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی بڵاوی کردەوە گرووپی ناسراوە بە دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق و شام، یان داعش، لەم دواییانەدا چالاکییەکانی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا چڕتر کردووەتەوە.

لە ١٤ی تەشرینی یەکەم داعش بەرپرسیارێتیی ئۆپەراسیۆنێکی لە گوندی تەل ئێلۆی سەر بە پارێزگای حەسکە لە ئەستۆ گرت. هێرشەکە حەمیدی بەندەر حەمیدی ئەلهادی، کوڕی سەرکردەی هێزەکانی ئەلسەنادید (هێزە ئازاکان)ی کە لەلایەن عەرەبەکانی شەممارەوە پێکهێنراوە، کردە ئامانج. ئەم هۆزە لەژێر سەرپەرشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات و هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا کار دەکەن.

ئۆتۆمبێلەکەی هادی لەسەر ڕێگای نێوان تەل ئێلۆ و کێڵگەی شێخ حەمیدی لە دەوروبەری قامیشلۆ تەقیەوە. هادی کە لە هەوڵی تیرۆر رزگاری بووە، هەروەها نەوەى حەمیدی ثام ئەلجەربە، شێخى هۆزى شەمەرە لە سووریا.

هەروەها لە رۆژی 19ی تشرینی یەكەمدا، چەکدارانی داعش لە ئەلبەسیرە لە دەڤەری رۆژهەڵاتی دێرەزوور تەقەیان لە عامر عەواد ئەلشاوی ئەندامی پێشووی هێزەكانی سووریای دیموكرات و ئەیمەن شاوی هاوەڵیان كرد کە کوژرانی ئەو دوو کەسەی لێکەوتەوە.

زەین ئەلعەبیدین ئەلعەکەیدی، ڕۆژنامەنووسێکی دێرەزوور بە ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری ڕاگەیاندووە: "داعش بۆ ئەوەی بە هێزێکی زۆرترەوە بگەڕێتەوە بۆماوەی چەند ڕۆژێک یان چەند هەفتەیەک ئۆپەراسیۆنەکانی لە ناوچەکە ڕادەگرێت". جگە لەوەش بەشێک لە هۆزەکان هەلومەرجێکی گونجاو بۆ داعش دروست دەکەن. بوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارە لە ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور، ئەو توانایە بە داعش دەدات شانەکانی چەکدارەکانی بشارێتەوە.

ناوبراو روونیشی كرده‌وه‌ كه‌ داعش توانیویه‌تیخۆی زیاتر بەهێز بکات ئەوەش بەهۆی لاواز بوونی هێزەکانی ئاسایشی هەسەدە-وە و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئه‌مەش بۆ گه‌نده‌ڵییه‌ دەگەڕێتەوە كه‌ زۆربه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌ ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات گرتۆتەوە، داعش بەرتیل دەدات بۆ ئازاد كردنی چەكدارەكانی و هەڵپەساردنی لێپێچینەوە لە دژیان؛ هه‌روه‌ها ناوچه‌ عه‌شیره‌تییه کۆنه‌په‌رستەکان له‌ ڕووی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هێزه‌ کوردییه‌کان و هێزه‌کانی سووریای دیموکرات هەستیارن و به‌ بێدین یان دوژمنی ئیسلام ناویان لێدەبەن. تەنانەت لە هەندێک حاڵەتدا لەگەڵ داعش هاوسۆزن".

News Code 7188

Your Comment

You are replying to: .
captcha