روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەبارەی دۆخی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا هوشداری دەدات

بەشی جیهان- ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووری باس لە زیاتر بوونەوەی هێرشە سیستەماتیکەکان و زیاتر بوونەوەی بۆردوومانەکانی تورکیا لەدژی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەکەی لە لەندەنە، لە زنجیرەیەک راپۆرتدا ڕایگەیاند کە دۆخی ئەمنی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردانی سووریا لە باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە تێکچووە.

هەر بە گوێرەی راپۆرتەکانی ئەم رێکخراوە کە چاودێریی پێشهاتەکانی سووریا دەکات، لە چەند رۆژی رابردوودا هێرشی تۆپخانە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر پێگەکانی کوردانی سووریا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانانەدا میلیشیاکان و خەڵکی سڤیل گیانیان لەدەست داوە. ژمارەی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا لەمساڵدا گەیشتووەتە ٧٠ هێرش و بە هۆی ئەو هێرشانەوە ١١ هاوڵاتیی مەدەنی کوژراون کە ٧ کەسیان منداڵن و 61 ئەندامی هێزە کوردەکانیش هەر بە هۆی ئەو هێرشانەوە گیانیان لەدەست داوە.

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ هەروەها باسی زیادبوونی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هێرشە مووشەکییەکان دەکات بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان، بەتایبەتی کێڵگەی نەوتی «العمر».

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ هەروەها باس لە چڕبوونەوەی هێرشە پلانبۆداڕێژراوەکانی داعش دەکات بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات. لە هێرشەکانی داعش لە ساڵی ٢٠٢٢ بۆ سەر هێزەکانی سووریا، ٦٦ هاوڵاتی مەدەنی و ٧٧ ئەندامی هەسەدە گیانیان لەدەست داوە.

News Code 7197

Your Comment

You are replying to: .
captcha