کابینەکەی محەمەد شیاع سوودانی متمانەی پەرلەمانی بەدەستهێنا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمان، ئەمشەو پەرلەمانی عێراق کابینەی نوێی حکوومەتی بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سوودانی پەسەند کرد و متمانەی بە 21 وەزیریش بەخشی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا کە بە ئامادەبوونی لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆمار و دادوەر فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەڕێوەچوو، 253 پەرلەمانتار بەشدارییان تێدا کرد.
لەسەرەتادا محەمەد شیاع سوودانی کارنامەی حکوومەتەکەی پێشکەش بە پەرلەمانتاران کرد و رایگەیاند کەرتەکانی تەندروستی، کارەبا، خزمەتگوزارییەکان لە رێگەی شارەوانی، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی لە پێشینەی کاری حکوومەتەکەی دەبن.
ئەوەشی خستەڕوو، حکوومەت پلانی کورتخایەن، مام ناوەند و درێژخایەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بێکاری ئامادە دەکات، هەروەها کار دەکات بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و دۆزینەوەی دەرفەتی کار بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
لە حکوومەتەکەی سوودانیدا کاندیدی پۆستە سیادییەکان بەم شێوەیە دیاری کران: فوئاد حسێن بوە بە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، حیان عەبدولغەنی عەبدولزهرە بو بە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوت، هەروەها محەمەد عەلی تەمیمیش بو بە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان.


پێکهاتەی حکوومەتی نوێی عێراق:

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆک وەزیران.
حیان عەبدولغەنی عەبدولزهرە، وەزیری نەوت و جێگری سەرۆک وەزیران.
محەمەد عەلی تەمیم، وەزیری پلاندانان و جێگری سەرۆک وەزیران.
ثابت محەمەد سەعید رەزا، وەزیری بەرگری.
عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ.
تەیف سامی محەمەد، وەزیری دارایی.
زیاد عەلی، وەزیری کارەبا.
خالید شوانی، وەزیری داد.
ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی.
نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
ئیبراهیم جبوری، وەزیری پەروەردە.
عەباسی عەلیاوی، وەزیری کشتوکاڵ.
خالید بتاڵ، وەزیری پیشەسازی.
ئەسیرغرێری، وەزیری بازرگانی.
رەزاق سەعداوی، وەزیری گواستنەوە.
هەیام یاسری، وەزیری گەیاندن.
ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەران.
عەون زیاب عەبدوڵا، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان.
ئەحمەد بەدرانی، وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار.
ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی.
ئەحمەد محەمەد حسێن، وەزیری لاوان و وەرزش.

News Code 7200

Your Comment

You are replying to: .
captcha