مەسعوود بارزانی پیرۆزبایی لە محەمەد شیاع سوودانی دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تەلەفۆن لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی قسەی کردووە و پیرۆزبایی، پۆستی نویی وەک سەرۆکوەزیران لێکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارەگای بارزانی رایگەیاندووە: "ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2022 مەسعوود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوەپەیوەندی بە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی هەڵبژێردراوی عێراق کرد".
ئاماژە بەوەش کراوە "لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بارزانی وێڕای ڕاگەیاندنی پشتگیریی خۆی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی تازەی عێراق کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە و جەختی لە هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کردووەتەوە".
شایانی باسە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، 27ـى تشرینى یەکەمى 2022، پەرلەمانى عێراق بە ئامادەبوونى 253 پەرلەمانتار کۆبووەوە بۆ دەنگدان بەکابینەى نوێى حکوومەتی تازە بە سەرۆکایەتیى محەمەد شیاع سودانى و کارنامەى حکوومەتەکەى.

News Code 7202

Your Comment

You are replying to: .
captcha