
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له تویتهكهی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستاندا هاتووه: "ئەمشەو بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆک وەزیران قسەم کرد و دڵنیام کردەوە کە پشتیوانیی دەکەم لە پێناو دەستپێکێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، کە ببێتە هۆی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و گفتوگۆ لە بری ململانێ و رووبەڕووبوونەوه. وڵات پێویستی بەم جۆرە هاوبەشیە.