لە پێناو دەستپێکێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پشتیوانیی محەمەد سوودانی دەکەم
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردەوە کە پێوەندیی تەلەفۆنیی بە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراقەوە کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌: "ئەمشەو بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆک وەزیران قسەم کرد و دڵنیام کردەوە کە پشتیوانیی دەکەم لە پێناو دەستپێکێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، کە ببێتە هۆی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و گفتوگۆ لە بری ململانێ و رووبەڕووبوونەوه‌. ‏وڵات پێویستی بەم جۆرە هاوبەشیە.