سوید هێشتا مەرجەکانی ئێمەی بۆ بە ئەندامبوونی وڵاتەکەی لە ناتۆ بەجێنەگەیاندووە

بەشی تورکیا- سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیا رایگەیاندووە "کە سوید وەک پێویست بەدەم داواکارییەکانی تورکیاوە نەهاتووە بۆئەوەی ئەنکەرە بۆ بە ئەندامبوونی ئەو وڵاتە لە هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسیی (ناتۆ) رازی ببێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عومەر چەلیک سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیا لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: لێدوانی بەرپرسانی سوید ئەرێنییە، بەڵام تاوەکوو ئەو لێدوانانە نەچنە بواری جێبەجێکردنەوە، وەکوو پێویست نین.

ئەو لێدوانەش لە کاتێکدایە کە وابڕیارە لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا ئۆلف کریسترسۆن سەرۆکوەزیرانی سوید سەردانی تورکیا بکات و بۆ بابەتی بەدەستهێنانی رەزامەندیی کۆتایی تورکیا لە بەئەندامبوونی ئەو وڵاتە لە ناتۆ، گفتوگۆ لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆکی ئەو وڵاتەدا بکات.

وا بڕیارە لەسەر هەمان بابەت، یەنس ستۆلنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ ئەم هەفتەیە سەردانی ئەنکەرە بکات و لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆ ببێتەوە.

رەجەب تەییب ئەردۆغان لەچەندین بۆنەدا رایگەیاندووە کە بۆ رازی بوونیان لە بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا، دەبێت ئەو دوو وڵاتە دەیان داواکراوی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان و پارتی یەکێتیی دیموکراتی و بزوتنەوەی خزمەتی تورکیا رادەستی ئەنکەرە بکەنەوە.

News Code 7221

Your Comment

You are replying to: .
captcha