ئەوەی لە هەرێمی کوردستان هەیە دوو حکوومەتە، نەک دوو ئیدارە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری سلێمانی جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە هەرێمی کوردستان دوو حکوومەت بوونی هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەڤاڵ ئەبوبەکر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاماژەی دا بە سیستەمی دوو ئیدارەیی لە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند: ئەوەی لە ناوچەکەدا هەیە سیستمی دوو ئیدارەیی نییە، بەڵکوو بوونی دوو حکومەتە، ئەمەش بووەتە هۆی سەرهەڵدانی چەندین کێشە و گرفت لە هەرێمی کوردستان.

ئەبووبەکر دەشڵێت: بەهۆی هەژموونی حزبەکان و مامەڵەکردن لەسەر بنەمای بنەماڵەیی کە گوایا ناوەندە حکوومییەکان بەشێکن لە مافی ئەوان، کێشەکانی سلێمانی و دیکەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان درێژەی دەبێت.