بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرای كردووە، به‌هۆی نه‌بوونی ئاوی پاكه‌وه، په‌تای كۆلێرا به‌خێرایی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا نزیكه‌ی دوو مانگه له وڵاته‌كه‌دا بڵا وبووه‌ته‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، هیومان ڕایتس وۆچدا هاتووە، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا گه‌ره‌نتی ڕۆیشتنی ئاوی پێویستیان له سه‌رچاوه‌كه‌وه به‌ره‌و به‌شی سووریای ڕووباری فورات نه‌كردوه، به‌وهۆیه‌وه ئاوی به‌رده‌وام له وێستگه‌كه‌وه كه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئاوی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریایه راگیراوه.
لەوبارەیەوە، ئاده‌م كوگل، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاندووە، ئه‌م په‌تایه وێرانكه‌ره‌ی كۆلێرا دوا نه‌خۆشیی ئاویی نابێت كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵكی سووریا هه‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌جێ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی قورسی ئاو نه‌كرێت، به‌تایبه‌تی له باكوری ڕۆژهه‌ڵات.
هەروەها جەختی كردووەتەوە، كە توركیا ده‌توانێت و پێویسته ده‌ستبه‌جێ ده‌ستبه‌رداری توندكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی ئاو بێت له سووریا، چوونكه له مانگی شوباتی ساڵی ڕابردووەوە كۆت و به‌ندێكی توندیان بۆ ڕۆیشتنی ئاو بۆ سووریا سه‌پاندوه.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری حكوومه‌تی سووریا، هه‌زار و 249 تووشبووی نه‌خۆشی كۆلێرا له‌و وڵاته تۆماركراون، كه 49 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
Your Comment